دەستگیركرا.. نورزان شممەری لەلایەن براكەیەوە كوژراوە

نورزان شممەری

هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستگیركردنی بكوژی نورزان شممەری ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، برایەكی قوربانییەكە بە هاوكاری دوو ئامۆزای تاوانەكەیان ئەنجامداوە.

لیوا سەعد معەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەوڵە مەیدانییەكان و كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریی بەردەوام و پێكهێنانی تیمی كاری تایبەت و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، بەڕێوەبەرایەتی ڕیشەكێشكردنی تاوان لە بەغداد، توانرا بكوژی (نورزان) دەستگیربكرێت كە برایەكی خۆیەتی و بەهۆی كێشەی خێزانییەوە تاوانەكەی ئەنجامداوە.

وتیشی، “تۆمەتبار بە چەقۆ پەلاماریداوە و هۆكاری سەرەكی كوشتنەكەیەتی بەهاوكاری دوو لە ئامۆزاكانی، كە گەڕان بەدوای ئەواندا بەردەوامە پاش ئەوەی هێزە ئەمنییەكان ناسنامەیانی ئاشكراكردووە”.

لیوا سەعد معەن ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار دانی بە تاوانەكە و كوشتنی خوشكەكەیدا ناوە و ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەكان گیراوەتەبەر.

نور هودا عەبدولساحب تەمەن 22 ساڵ ناسراو بە (نورزان) كە لە یەكێك لە چێشتخانەكانی بەغداد كاریدەكرد، یەكشەممەی ڕابردوو 22ی ئەم مانگە لەنزیك كۆمەڵگای سەرۆكایەتی لە ناوچەی ئەبو نوئاس لەلایەن سێ كەسەوە درایە بەر چەقۆ و بەر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لەوەڵامی تەقینەوەکانی کابولدا هێرشی بۆ سەر پلاندانەرێکی داعش ئەنجامدا

بابەتی دواتر

لوتكەی بەغداد.. هەوڵی گەڕانەوەی ڕۆڵی هەرێمیی عێراق لە پرسە سیاسی و ئەمنییەكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share