سعودیە دەیەوێت لەرێگای پڕۆژەیەکەوە پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکات

وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە رایدەگەیەنێت، “حکومەتی سعودیە بیر لە کردنەوەی یەکەم ناوچەی ئابوری ئازاد لەگەڵ عێراق دەکاتەوە لە ناوچەی سنووریی عەرعەر”.

خالید فالح، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە لە لێدوانێکیدا لە میانی بەشداریکردنی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سنووری باکوور کە لە شاری عەرعەر بەڕێوەچوو ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەی شارە ئابورییەکانی سعودیە هەڵسەنگاندن بۆ بەستنەوەی ناوچە سنوورییەکان و ناوچە ئازادەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکات”.

ئەوەشێ خستەڕوو، “هیوادارین ناوچەی سنووری عەرعەر لەگەڵ عێراق بببێتە یەکەم ناوچەی ئابوری ئازاد لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ بەبێ باج و رسومات و ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ خزمەتکردنی وەبەرهێنەرانی هەردوو وڵات”.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ناوچەی باکووری سعودیە لە لێکۆڵینەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، “جموجۆڵی بازرگانی نێوان ریاز و بەغداد لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لە 294 ملیۆن بۆ 381 ملیۆن ریاڵ لە مانگی ئازاردا گەشەیکردووە، هاوکات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە ساڵی 2021 دا نزیکەی 3.5 ملیار ریاڵ بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دوا هەڵوێستی لەبارەی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە راگەیاند

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەوان دەسەڵاتی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و داراییان بەرامبەر کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، کۆرەک تیلیکۆم و زەین)…
Total
0
Share