ئەمریکا لەوەڵامی تەقینەوەکانی کابولدا هێرشی بۆ سەر پلاندانەرێکی داعش ئەنجامدا

سوپای ئەمریکا کردنە ئامانجی سەرکردەیەکی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، کە بەرپرسی پلاندانانی داعشبووە لەو وڵاتە و لە هێرشەکەدا کوژراوە.

سوپای ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرپرسی پلاندانانی داعشمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووەتە ئامانج”، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە هێرشەکانی فڕۆکەخانەی کابول و کوژرانی 13 سەربازیی ئەمریکی.

سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان ئامانجەکەمان پێکاوە، هیچ زانیارییەکمان سەبارەت بە بوونی قوربانیی سڤیل نییە”.

ئەمریکا هێرشەکەی لە هەرێمی نەنگرهار ئەنجامداوە و بەپێی تۆڕی فۆکس نیوز، جۆ بایدن ڕاستەوخۆ فەرمانیداوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە.

دوێنێ هەینی، جۆ بایدن دەستکراوەیی تەواوی دایە سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش لە ئەفغانستان بەمەبەستی پاراستنی سەربازەکانیان.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە فڕۆکەخانەی کابول ڕوویدا و تائێستاش ژمارەی قوربانییەکان  110 کەسی تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
Total
0
Share