ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئه‌خلاقی پیشه‌یی پاراستنی ئاسایشی كوردستان به‌ ئه‌ركی خۆیان دەزانن.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئەژی ئەمین نوسیوییەتی، ” له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئه‌خلاقی پیشه‌یی، بۆ ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر و دیموكرات، مه‌ده‌نی و خۆشگوزه‌ران و ئاوه‌دان، چڕكردنه‌وه‌ی جوهده هه‌واڵگرییه‌كان بۆ دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی كوردستان به‌ ئه‌ركی حه‌یاتیی خۆمان ده‌زانین”.

بابەتی پێشتر

بایدن: ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتباری مامەڵەکردن بە چەکی بێمۆڵەت دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share