لە هەرێمی کوردستان بازرگانیی بە مرۆڤ زیاتر بە گەورەکانەوە دەکرێت

بازرگانیکردن بە مرۆڤ یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی ئێستا بەتایبەت لەناو کرێکاران و منداڵاندا، حکومەتی عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هۆشداری لەبارەوە دا و هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە لەناو گەورەکاندا زیاتر باوە.

لەو بارەیەوە ئاریان محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “تە ئێستا هیچ ئامارێکی ورد و دروستمان لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چۆنێتییەکەی، بەڵام دەبێت گرنگیی پێبدەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هەرێمی کوردستان بازرگانیکردن بە منداڵان لە کەمترە بەراورد بە کەسانی گەورە و پێگەیشتوو بەتایبەت لەناو کرێکاراندا”.

ڕوونیکردەوە، “دیاردەکە بەرەو زۆربوون و پەرەسەندن دەچێت، بووەتە جێگەی باس و دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکەین، بەتایبەت لەناو کرێکارانی بیانیدا، کرێکار هەیە کە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان پێنج بۆ شەش جار کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت”.

جەختیشکردەوە، بازرگانیکردن بە منداڵانەوە لە هەرێمی کوردستان زۆر نییە و ئەگەر هەشبێت لە حاڵەت تێناپەڕێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق رایگەیاند، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 450 منداڵ لە هەردوو ڕەگەز بازرگانییان پێوەکراوە و بێسەروشوێنن، بەمەبەستی زیاتر گرتنەبەری رێکارەکان بۆ ڕێگری لێکردنی دیاردەکە لیژنەیەک لە حکومەتی عێراق پێکهێنراوە تاوەکو گۆڕانکاری لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بکەن.

پێشتریش کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریدابوو لە زیادبوونی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەراورد بە ساڵی 2021 کە سەرجەم تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 300 تاوان بوون.

بابەتی پێشتر

لە دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ، حکومەت قەرەبووی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخانی نەکردووەتەوە

بابەتی دواتر

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share