بایدن: ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە ئێران تائێستا نەبووەتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ناتوانێت بەدەستیبهێنێت.

جۆ بایدن ڕایگەیاند، لەگەڵ نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیان لەبارەی پلانێک بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردەوە، ئێران بووەتە ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی تیرۆر و پلانەکانیان بۆ ڕاگرتنی دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکراشیکرد، “لەگەڵ جۆ بایدن ڕێککەوتون ئەگەر ڕێگا دیپلۆماسییەکان ئەنجامی نەبێت بژاردەی دیکەیان سەبارەت بە ئێران دەبێت”.

دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بڕیاربوو ئێوارەی پێنج شەممە بەڕێوەبچێت بۆ ئەمڕۆ هەینی دواخرا، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەکانی فڕۆکەخانەی کابولەوە بایدن سەرجەم دیدارەکانی ڕاگرت.

دیدارەکەی بایدن و بینێت بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و پەرەپێدانی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بووە.

ئەمە لەکاتێدایە دانوستانەکانی ڤیەننا لەنێوان ئێران و وڵاتانی بەشداری ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەبەشداریی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دوای چەند گەڕێک ئێستا ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

زانایان بوونی ئاماژەی ڕوون لەبارەی ژیان لەدەرەوەی زەوی ئاشکرادەکەن

بابەتی دواتر

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مرۆڤایەتی نزیكە لەوەی بگاتە 8 ملیار

ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی…
Total
0
Share