پۆلیسی هەولێر: لەكاتی لافاوەكەدا 25 كەس ڕزگاركراون

پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لەكاتی لافاوەكەی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكە، 25 كەسیان ڕزگاركردووە.

پۆلیسی هەولێر دەستخۆشیی عەمید – دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێری گەیاندووەتە سەرجەم هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، پۆلیسی بەرگریی شارستانی، تیمی فڕۆكەوانیی هەولێر، تیمەکانی شارەوانی و تەواوی ئەو تیمانەی دیكە، كە توانیویانە 25 كەس ڕزگاربكەن لە كاتی دروستبوونی لافاوەكەی دوێنێ.

دوێنێ بەهۆی تاوەبارانێكی بەخوڕەوە لە ناوشاری هەولێر و ناوچەكانی دەوروبەری، لافاو دروستبوو، زیانی بە ماڵ و ئۆتۆمبێلێكی زۆر گەیاند.

ساڵانە لە هەولێر بەهۆی بارانەوە لافاو دروستدەبێت، بەگشتی ئاو لەژێر بەرزەپردەكان و شەقامەكاندا كۆدەبێتەوە، بەڵام لافاوەكەی دوێنێ زیاتر و زیانمەندتر بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ئاستی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی دەكرێتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “بە خۆشحاڵییەوە سبەی كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەشی شەقامە…
Total
0
Share