كازمى: چیتر جه‌نگ به‌سبێت و با له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌واوكاریی گه‌لان ئاشتی بنیادبنێین

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، “لوتكه‌ى به‌غداد پلانی عێراقه‌ بۆ بنیادنانى باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا” و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ئاب، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌ میدیاییه‌ عه‌ره‌بى و بیانییه‌كاندا كۆبووه‌وه‌ كه‌ بۆ ڕووماڵكردنى لوتكه‌ى به‌غداد هاتوونه‌ته‌ عێراق.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوى نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمى ڕایگه‌یاندووه‌، كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شییه‌ و ڕووداوێكی گرنگه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ عێراق.

جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ “ئاڵنگاریی زۆر هه‌ن كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و پێویسته‌ هه‌مووان كاربكه‌ن بۆ هێنانه‌ئاراى ته‌واوكاریی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا”.

كازمى وتوویه‌تی، “چیتر به‌سه‌ جه‌نگ و ململانێ و ناكۆكی، عێراق داوا له‌ هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌واوكاریی گه‌لان بنیادبنێن و ئه‌وه‌ش پلان و بۆچوونی عێراق-ـه‌ له‌م كۆنگره‌یه‌دا”.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كازمى ڕایگه‌یاندووه‌، “دواى مانگ و نیوێك هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین كه‌ ڕێڕه‌وی دیموكراسی له‌ وڵاتدا به‌هێزده‌كات”.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی دەیەوێت کارەبای زیادەی وزەی خۆری ماڵان بگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. لە دوو تەقینەوەدا لە فڕۆکەخانەی کابول نزیکەی 15 کەس کوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share