عێراق هەلی دامەزراندن بۆ هەزاران کەس دەڕەخسێنێت

ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، ناوی دەرچووانی خوێندنی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان بۆ وەزارەتی دارایی نێردراون بە مەبەستی دامەزراندنیان.

وەسام ئەللهەیبی، وتەبێژی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند،” ئەنجومەنەکەمان ناوی ئەو کەسانەی یاسای ژمارە 59 و 67 ی ساڵی 2017 دەیانگرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، کە خۆیان لە خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان دەبینێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو کەسانەی ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە پێکهاتوون لە 74 هەزار و 732 کەس”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چاوەڕێی ئەوەدەکەین وەزارەتی دارایی داوای پلەی وەزیفی دیکە بکات، بۆ ئەوەی بە گوێرەی ڕێوشوێنە پێویسیییەکان فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەینەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چوار سەکۆی موشەکی پێش تەقاندنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی موشەک لە پارێزگای دیالە پوچەڵبکەنەوە،…
Total
0
Share