وێنە.. لە دوو تەقینەوەدا لە فڕۆکەخانەی کابول نزیکەی 15 کەس کوژراون

یەکێک لە بریندارەکان بە عارەبانە دەبرێت بۆ نەخۆشخانە

پێشتر ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا هۆشداریاندابوو لە بوونی کردەوەی خۆکوژی و تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابول، دوای چەند کاتژمێرێک لەو هۆشدارییە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و تا ئێستا کوژرانى نزیکەی 15 کەس ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

بەپێی زانیارییەکانی فۆکس نیوزی ئەمریکی، یەکێک لە تەقینەوەکان لە نزیک زۆنی هێزەکانی بەریتانیا لە فڕۆکەخانەكه‌ ڕوویداوە و تا ئێستا نازانرێت کە سوپاکە زیانی بەرکەوتووە یان نا.

هاوکات یەکێک لە بەرپرسانی تاڵیبان ئاشکرایکرد، دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی كابول ڕوویانداوە و 13 کەس کوژراون، لە ناویاندا ژن و منداڵ هەن و ئەندامانی تاڵیبانیش کوژراویان هەیە.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، “هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی کابول هەم دەستڕێژی گولـلە بوون، هەم خۆکوژی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: داعشی خۆراسانى له‌ هەموو ویلایەتەكانی ئەفغانستان هەن و تاڵیبان ‏ڕاینەگرتوون

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعشی خۆراسانى ‏چالاكییه‌كانى له‌مساڵدا زۆر زیادیكردووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌ر…
Total
0
Share