وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشكرایدەكات، بەهاوکاریی دژەتیرۆری هەولێر سەرکردەیەكی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “بەفەرمانی مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئۆپهراسیۆنێک لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری کوردستان ئەنجامدراوە”.
باسی لەوەشكردووە، “لە ئۆپهراسیۆنەكەدا سەرکردەیەکی داعش بەناوی ئەبو مەنسوڕ دەستگیركراوە”.