به‌ژماره‌.. زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان

وه‌ك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری لێداوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكی خاكی ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی.

لێره‌دا، ئه‌و زیانه‌ گیانییانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان-دا، به‌ر هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و سه‌رباز و پۆلیس و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی سیڤیلی ئه‌فغانستان كه‌وتوون، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان-یش، سه‌رباری خه‌رجی و زیانه‌ ماددییانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جه‌نگه‌كه‌دا.

ئامارێكی زانكۆی براون له‌ ئه‌مریكا، زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ی ئاشكراكردووه‌ و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 20 ساڵدا، 66 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سوپای ئه‌فغانستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تاڵیبان-دا كوژراون.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، دوو هه‌زار و 442 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی له‌ ئه‌فغانستان كوژراون. ئه‌و ئه‌مریكییانه‌شی وه‌ك به‌ڵێنده‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر بۆ سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌ ئه‌فغانستان كاریان كردووه‌ و كوژراون، ژماره‌یان سێ هه‌زار و 846 كه‌س بوون.

زانكۆی براون ده‌ڵێت، “47 هه‌زار كه‌سی سیڤیلی ئه‌فغانی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكاش كه‌ وه‌ك هێزی سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان بوون، هه‌زار و 144 كوژراویان هه‌بووه‌”.

وه‌ك ئاماره‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، له‌ جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان-دا 444 كارمه‌ندی فریاگوزاری و 72 ڕۆژنامه‌نووس كوژراون.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژمارانه‌شدا، زیاتر له‌ 51 هه‌زار چه‌كدار و ئه‌ندامی تاڵیبان له‌ ساڵی 2001ـه‌وه‌ تا ساڵی 2021 كوژراون.

سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجی و زیانه‌ ماددییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جه‌نگه‌كه‌دا، ئاماره‌كه‌ی زانكۆی براون بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی 933 ملیار دۆلاری له‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستان-دا خه‌رجكردووه‌ و جگه‌ له‌و پارانه‌ش، 443 ملیار دۆلاری تر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه‌ خراونه‌ته‌به‌رده‌ست وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ك ده‌رماڵه‌ی جه‌نگه‌كه‌. هه‌روه‌ك 59 ملیار دۆلار ده‌رماڵه‌ دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جه‌نگه‌ و كاروباره‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان.

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

هەولێر.. بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو برا بە دەستڕێژی گوللـە كوژران

بابەتی دواتر

ناردنی بەنزین لە كەركوكەوە بۆ هەرێم ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی کوژرا

سوپای وڵاتی چاد لە کیشوەری ئەفریقا ڕایگەیاند، لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی چەکداریدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار، (ئیدریس دێبی)ی سەرۆکی وڵاتەكە کوژراوە.…
Total
0
Share