ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەک وەزیر بانگهێشتی دانیشتنی داهاتوو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێپرسینەوە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە بانگهێشتی دانیشتنی داهاتووی دەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێپرسینەوە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە بانگهێشتی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بکات، کە دوای کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵ ئەنجامدەدرێت.

ئەو وەزیرانەی بانگهێشت دەکرێن بریتین لە شەش وەزیر و دوو سەرۆکی دەستە کە بریتین لە “وەزیری کارەبا، وەزیری پەروەردە، وەزیری پەیوەندییەکان، وەزیری نەوت، وەزیری بازرگانی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن”.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەنیازە چاکسازی لە کابینەی حکومەتدا بکات و گۆڕانکاری لە پۆستەکاندا بە کەسی گونجاوتر ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ڕەشید ڕونكردەوە دەدات.. هاوسەرگیری دووەمجار نەك هێنانی ژنی دووەم

دوای كاردانەوەكانی ڕاگەیاندنی پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری لەلایەن بانكێكی عێراقییەوە، بانكەكە ڕونكردەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پێشینەكە بۆ ئەوانەیە لە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ لە بەغداد کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەغداد کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەدەچێت.…
Total
0
Share