عێراق ڕەزامەندیی لەسەر كردنەوەی دەروازەی سازان لە هەڵەبجە دەربڕی

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی داوە دەروازەی سازان لە هەڵەبجە بکرێتە فەرمی و ڕێکارەکان دەستیانپێکردووە.

غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ”هەفتەی ڕابردوو نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری کردین سەرۆک وەزیران ڕەزامەندیی داوە دەروازەی سازان بکرێتە فەرمی و ڕێکارەکانی دەستیپێکردووە”.

پەرلەمانتارە كوردەكە ڕوو لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، “هیوادارم حکومەتی هەرێم چیتر نەبێتە ڕێگر لەبەردەم کارەکانی ئەو پڕۆژە گرنگە و هەڵەبجە لەو پەڕاوێزخستنە دەرباز بکەن”.

بە پێویستیشی دەزانێت، “هەرکەسێك ڕێگری یان سستی لەو پرۆژەیە بکات سزای توند بدرێت”.

غالب محەمەد ڕوونیشیكردووەتەوە، “بۆ تەواوکردنی ڕێگای سازان – هەڵەبجە کە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم فەرامۆشی کردووە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بودجەی بۆ دابینکراوە و لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە کاری لەسەر دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو برا بە دەستڕێژی گوللـە كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبوو ئەو کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هات، وانەیەکی مێژوویی و پەندێکی گەورە بووایە بۆ ئێمەی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی جینۆسایدی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ و هەموو…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو…
Total
0
Share