كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا ئه‌وكاته‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ئاب نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، كازمی فه‌رمانیكردووه‌ ڕووخاندنی ئه‌و شوێن و خانووانه‌ ڕابگیرێت كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ به‌ زیاده‌ڕۆیی دروستكراون، تا ئه‌و كاته‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی جێگره‌وه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه‌ كراونه‌ته‌سه‌ر موڵكی گشتی و دیمه‌نی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانیان شێواندووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی خانه‌نشینی كردووه‌، مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان به‌خێرایی و سانایی ڕاییبكه‌ن و ڕۆتین نه‌هێڵن و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێبوونی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییان لاببه‌ن، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی كازمی ئاشكرایكردووه‌.

بابەتی پێشتر

نیوەیان بە توشبوونەكەیان نازانن.. 1.28 ملیار كەس بەدەست بەرزیی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

عێراق ڕەزامەندیی لەسەر كردنەوەی دەروازەی سازان لە هەڵەبجە دەربڕی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share