نیوەیان بە توشبوونەكەیان نازانن.. 1.28 ملیار كەس بەدەست بەرزیی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن

ژمارەی ئەو كەسانەی بەدەست بەرزبوونەوەی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن لەنێوان ساڵانی 1990 و 2019 چەند هێندە بووە و گەیشتووەتە نزیكەی 1.28 ملیار كەس لە تەمەنی نێوان 30-79 ساڵیدا.

ژمارەی توشبووان بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لەنێو پێگەیشتوواندا لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا لە 650 ملیۆن كه‌سەوە بۆ 1.28 ملیار كه‌س بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەپێی شیكارییەكی جیهانیی بەرفراوان دەربارەی بڵاوبوونەوەی بەرزەفشاری خوێن و ئاشكراكردن و چارەسەر و ڕوبەڕوبوونەوەی، كە ئیمپریال كۆلیج لەندەن و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەرپەرشتییان كردووە و لە گۆڤاری تەندروستیی (The Lancet) دا بڵاوكراوەتەوە.

بەپێی شیكارییەكە، نزیكەی نیوەی ئەو كەسانە نەیانزانیووە كە تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بوون.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بەشێوەیەكی بەرچاو دەبێتەهۆی مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك و گورچیلە، یەكێكیشە لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن و نەخۆشییەكان لەسەرتاسەری جیهاندا.

نەخۆشییەكە بە ئاسانی لەڕێی پشكنینی پێوەری فشاری خوێنەوە ئاشكرادەكرێت، لە ماڵدا بێت یان لە بنكەی تەندروستی، بەشێوەیەكی گشتی لەڕێی هەندێك دەرمانی هەرزانەوە دەكرێت چارەسەربكرێت.

پرۆفیسۆر ماجد عزاتی، گەورە ئامادەكارانی توێژینەوەكە دەڵێت، پاش نزیكەی نیو سەدە لە دەستپێكردنی چارەسەری بەرزیی فشاری خوێن، كە دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی بە دەرمانی كەم تێچوو ئاسانە، بەهۆی شكستی تەندروستیی گشتییەوەیە كە زۆرێك لە توشبووان بە بەرزیی فشاری خوێن لە جیهاندا تائێستا ئەو دەرمانەیان پێنادرێت كە پێویستیانە.

هەر بەپێی شیكارییەكە، ڕێژەی توشبوون بەو نەخۆشییە لە وڵاتانی دەوڵەمەنددا كەمیكردووە، كە بەشێوەیەكی گشتیی كەمترین توشبوویان تیادایە، لە بەرامبەردا لە وڵاتانی داهات كەم و ناوەنددا ڕێژەكە زیادیكردووە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل: پێویستە جیهان پلانێك بۆ وەستاندنی پێشكەوتنی ئەتۆم لە ئێران دابنێت

بابەتی دواتر

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share