كێشەی ئاوی چەمچەماڵ چارەسەردەكرێت

ئاوی گۆپتەپە

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بۆ ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ دەگاتە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاری تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی بۆ ئەو پڕۆژەیە دا.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دوای هەوڵی زۆری ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بۆ بەدەنگەوەهاتنی گرفتی کەمئاوی و دوای ئەوەی ڕۆژی 24ی كانونی دووەمی ئەمساڵ قائیمقامی چەمچەماڵ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی وەزارەتی پلاندانی کرد و لە‌گە‌ڵ دارا ڕە‌شید، وە‌زیری پلاندانان باس لە‌ پرسی چارە‌سە‌ركردنی ئە‌و گرفتە‌ كرا، پرۆژەکە کرا بە یەکەم پڕۆژە‌ی ستراتیژی بۆ ساڵی 2021، دواتریش حكومە‌تی ھە‌رێم ڕەزامەندی لەسەر نوسراوی ژمارە (4609) لە 24ی ئایاری 2021ی وەزارەتی شارەوانی-دا کە لەدوو بڕگە پێکدێت و تێیدا چارەسەری خێرا و بنەبڕی بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ دیاریکردووە.

دوێنێ حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرایكرد، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی بڕی حەوت ملیار و 680 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری خێرای کێشەی ئاوی چەمچەماڵ.

بەپێی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی قەزاكە دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: ڕەنگە ناچاربم پێشوازی لە سەركردەی تاڵیبان بكەم

بابەتی دواتر

مانگێك تێپەڕی و بەغداد 200 ملیارەكەی نەناردووە.. فشاری سیاسی هەیە بۆ نەناردنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
19
Share