ئاسایشی ڕوسیا، ده‌ستگیركردنی ده‌یان “تیرۆریست”ی له مۆسكۆ و چه‌ند شوێنێكی تر ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا، ده‌ستگیركراوان سه‌ر به ڕێكخراوی “كه‌تیبه‌ی ته‌وحید و جیهاد”ن كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه خراوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی ئاب ڕایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاسه‌وانانی ڕوسیادا له مۆسكۆ و چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌كی تر به‌رپاكردووه و تا ئێستا 31 كه‌س ده‌ستگیركراون.
ئاشكرایكردووه، ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌ندامی ڕێكخراوی “كه‌تیبه‌ی ته‌وحید و جیهاد”ن و به‌شێكیان سه‌ركرده‌ن له‌و ڕێكخراوه‌دا، كاریان ئاماده‌كردنی چه‌كدار بووه بۆ گروپه جیهادییه‌كان و ناردنیان بووه بۆ ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ململانێ، هه‌روه‌ها پاره‌یان بۆ گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا كۆكردووه‌ته‌وه و هانی تاوانی تیرۆریستییانه‌یان داوه.