خواردنەوەی “مەی”ـی ساختە 28 كەسی كوشت و 60 كەس نەخۆشكەوتوون

بەهۆی خواردنەوەی كحولی ساختەوە، 28 كەس لە هیندستان گیانیان لەدەستدا، 60 كەسی تریش نەخۆشكەوتوون و لە ژێر چارەسەر و چاودێریی پزیشكیدان.

مردنەكان لە هەردوو ناوچەی ئەحمەد ئاباد و بوتاد لە ویلایەتی گوجارات تۆماركراون، كە ناوچەیەكە دروستكردن، فرۆشتن و خواردنەوەی مەی تیایدا قەدەغەكراوە.

میدیای هیندستان ڕایگەیاند، خواردنەوە كحولییەكان كە بوونەتەهۆی مردنی 28 كەس و تێكچوونی تەندروستیی زیاتر لە 60 كەسی تر، ساختەبوون و بە ڕێگەی نائاسایی بەرهەمهێنراون، بەڵام هێشتا ئاشكرانەبووە چ ماددەیەكی كیمیاییان تێكراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان مردن بەهۆی مەیی ساختەوە لە هیندستان بووەتە دیاردە. ئاژانسی ئەسۆشییەیتد پرێس دەڵێت، ئەو خواردنەوە كحولییانە هەرزانن؛ چونكە ساختەن و دەرمانی مێرووكوژ و كیمیایی دەكرێتە پێكهاتەیانەوە.

لە كاردانەوەی مردن و نەخۆشكەوتنی ئەو دەیان كەسەدا، پۆلیسی هیندستان ژمارەیەك قاچاخچیی خواردنەوە كحولییەكانی دەستگیركردووە و بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، گوماندەكرێت قاچاخچییە دەستگیركراوەكان دەستیان هەبووبێت لە فرۆشتنی ئەو مەیە ساختانەدا.

بابەتی پێشتر

یارییەك دەگۆڕێت بۆ كارەسات.. ڕۆبۆتێك هێرشێدەكاتەسەر منداڵێك و پەنجەی دەشكێنێت

بابەتی دواتر

ئەگەر وازبێنی لە شەکر لەماوەی مانگێکدا چی لە جەستەتدا ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share