یەكێتیی ئەوروپا: لەگەڵ بیلاڕوسیا هەوڵی گەڕاندنەوەی كۆچبەران دەدەین

یەكێتیی ئەوروپا دەڵێت، لەگەڵ بیلاڕوسیادا دانوستانیان دەستپێكردووە و هەوڵدەدەن كۆچبەران بۆ وڵاتەكانیان بگەڕێندرێنەوە.

پیتەر ستانۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا گفتوگۆ هونەرییەکانی لەگەڵ بیلاڕوسیا بۆ ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان دەستپێکردووە.

وتەبێژی كۆمسیۆنەكەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، گفتوگۆکان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بیلاڕوسیا دەبن بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی لەو وڵاتەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەکردووە، “پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی بیلاڕوسیا ئەنجامداوە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و جۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ گفتوگۆکان، بەوپێیەش لە دوو ڕۆژی کۆتاییدا جۆزێف بۆرێڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بیلاڕوسیا دوو جار گفتوگۆی لەبارەی ئەو پرسەوە کردووە”.

وتەبێژەکە باسی لەوەکردووە، ئەو گفتوگۆیانە یەک ئامانجیان دەبێت ئەویش گرەنتیی سەلامەتیی پەنابەران و گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان.

بابەتی پێشتر

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داواكاریی دەرماڵەی خوێندكاران گەیەندرایە لایەنی پەیوەندیدار

بابەتی دواتر

هێزی كۆماندۆی كوردستان ڕوونكردنەوەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share