نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە 8 دۆلار دابەزیوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 108 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نەوتی خاوی تەكساس بە 105 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 116 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندیی بە سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لە لایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە دەزانی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت،”پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكەم”. وتیشی، “ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی…
Total
0
Share