بۆچى نابێت هەنگوین بخەینە ناو ئاو و چاى گەرمەوە؟

هەرچەندە لە ڕووى میللییەوە هەنگوین خستنە ناو ئاوى گەرم و چاوە، بە تایبەت لە کاتى سەرماو سۆڵەدا ڕەواجێکى زۆرى هەیە. بەڵام ئەمە هیچ لە نەخۆشییە زستانەییەکان کەمناکاتەوە.

رۆژنامەى لۆفیگارۆى فەرەنسى لەسەر ئەم بابەتە 40 پسپۆڕى بانگهێشتکردووە تا لە ڕاستى و دروستى ئەم جۆرە هەوڵانە بکۆڵنەوە.

درەنجامەکان بەو شێوەیە بوون کە دەڵێن، ڕاستە بۆ هەر هەوکردنێکى قوڕگ زەروورە کەوچکێک هەنگوین بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرى هەوکردنەکە بخورێت.

هەرچەندە سوودە زەوەندەکانى هەنگوین لە هەژمار نایەن، بەڵام پسپۆڕان هۆشدارى ئەوە دەدەن کە گەرمکردنى هەنگوین یان خستنە ناو ئاوى گەرمەوە کاریگەرە خێراکانى کەمدەکاتەوە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، گەرمکردنى هەنگوین کاریگەرى لەسەر تێکدانى ئەو جیهانە بچکۆلەیە دەبێت کە لەناو هەنگوینەکەدا هەیە، چونکە هەنگوین یەکێک لەو ماددانەیە کە دژە ئۆکسین و گەرمییە.
لەبەرى ئەوەى هەنگون ئەنزیمى زۆرى تێدایە بە هەر گەرمکردنێک ئەم ئەنزیمانە تێکدەشکێن.

ئەلبێرت بیکەر پزیشک و بەخێوکەرى هەنگ و سەرۆکى رێکخراوى فەرەنسى بۆ چارەسەر بە هەنگوین دەڵێت، لە سەروو 42 پلەى گەرمییەوە هەموو چالاکییە زیندەییەکان تێکدەشکێن.
تەنانەت لەسەر هەنگوین و چادا دەڵێت، دەبێت چاییەکە سارد ببێتەوە ئەوجا هەنگوینەکەى بۆ زیاد بکرێت.

لێکۆڵەرەکان واى بە باش دەبینن کە هەنگوین و ئاو یان چاى گەرم بە جیابخورێنەوە تا کاریگەرییەکەى وەک خۆى بمێنێتەوە و تامەکەى تێکنەچێت.

بابەتی پێشتر

عێراقییەکان هێشتا لەسەر شەقامن

بابەتی دواتر

نهێنیی پشت بەکارهێنانی ڕەنگی سوور و زەرد لە لۆگۆی فاستفوودەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share