نهێنیی پشت بەکارهێنانی ڕەنگی سوور و زەرد لە لۆگۆی فاستفوودەکاندا

چەندین ساڵە کۆمپانیاکانی فاستفوود سایکۆلۆژیای ڕەنگ بەکاردەهێنن تاوەکو کاریگەریی لەسەر کڕیارەکانیان دابنێن، لەناویشیاندا بەکارهێنانی ڕەنگی سوور. یەکێک لە باوترین شتەکان کە تا ئەم ساڵانەی دوایی بەوردی سەرنجمان نەداوە، ئەوەیە کە زۆرینەی لۆگۆکانی فاستفوودەکان ڕەنگی زەردیان تێدایە.

بەپێی سایکۆلۆژیای ڕەنگ، ڕەنگ پەیوەندیی بە هەستی دڵخۆشی و ئارامی و بەتواناییەوە هەیە. بەتەنیا ڕەنگێکی سادە بەرپرسە لە دروستبوونی هەستی نۆستالژیا و ئەو دڵخۆشییەی هەستی پێدەکەیت.
ڕەنگی سوور ڕەنگێکی دیکەیە کە بەردەوام لەگەڵ ڕەنگی زەرددا لە لۆگۆی کۆمپانیاکانی فاستفووددا بۆ سەرنجڕاکێشانی کڕیارەکان بەکاردەهێنرێت. ڕەنگی سوور ئارەزوو و دەسەڵات و خۆشەویستی پیشاندەدات. لەبەرئەوەیە کاتێک ڕۆژی ڤالانتاین دێت هەموو شوێنەکان بە ڕەنگی سوور و گوڵەباخ دەڕازێندرێنەوە. هەروەها کاتێک لەگەڵ ڕەنگی زەرددا تێکەڵ دەکرێت، ڕەنگە لەپڕ هەست بە برسێتی و ئارەزووی خواردنی قاپێک پەتاتەی سوورەکراوی بەتام بکەیت. شارەزایانی بازاڕ ئەم تێکەڵکردنی سوور و زەردە بە “بیردۆزی کەچەپ و خەرتەل” ناو دەبەن. ئەم دوو ڕەنگە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەین کار دەکەنە سەرمان تا واز لە ئیشەکانمان بهێنین و خۆشترین خواردنی فاستفوود بخۆین. بەڵام بە شێوەیەکی وردتر، کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانماندا نان دەخۆین، هەستێکی گەرم و خۆش دروست دەکەن.
نیکی هێسفۆرد، ڕاوێژکاری بازاڕسازی و دامەزرێنەی ئەکادیمیای بزنس بە Metro UKـی وت، “ئەگەر تۆ بزنسی خواردنی تەندروست دەکەیت، ئەوا بیر لە هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگانە بکەرەوە کە پەیامەکەت بەهێز بکەن، وەکو تۆنەکانی ڕەنگی سەوز یان ڕەنگە ژینگەییەکان” ئەمە لە لۆگۆی میترۆکان و ستاربەکسدا دەبینرێت.
“بازاڕسازی واتە دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ مرۆڤەکان لەڕێی هەستەکانیانەوە؛ دروستکردنی چیرۆک و چوونەناو هیوا و خەون و خاڵە لاوازەکانیانەوە. ڕەنگەکان ڕۆڵێکی گەورە و گرنگیان هەیە لە کاریگەری خستنەسەر بەشی بێئاگایی مێشکی مرۆڤەکان. ئاگادار بین یان بێئاگا بین، ڕەنگەکان مانای تایبەت بە خۆیان هەیە و ئێمەش لەڕێگەیانەوە ڕاستەوخۆ بڕیاریان لەسەر دەدەین.”
بابەتی پێشتر

بۆچى نابێت هەنگوین بخەینە ناو ئاو و چاى گەرمەوە؟

بابەتی دواتر

زۆرترین گەڕان لە گووگڵدا لە ساڵى 2019 سەرسووڕهێنەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share