لافاو لە ویلایەتێكی ئەمریكا دەیان قوربانی و بێسەروشوێنی لێكەوتەوە

تائێستا لانیكەم هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە

دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ویلایەتی تینیسی-ی ئەمریكا ڕایانگەیاند، لافاوێكی كارەساتبار بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیكەمی هەشت كەس و بێسەروشوێنبوونی دەیانی دیكە، لافاو ماڵەكانی لەگەڵ خۆی ڕاپێچاوە و ڕێگاكانی داپۆشیوە.

كریس دەیڤس، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەرتی هەمفریز لە ویلایەتەكە ڕایگەیاند، ئاگادارییان لەبارەی بێسەروشوێنبوونی زیاتر لە 30 كەس پێگەیشتووە، تەرمی دوو منداڵیش دۆزراونەتەوە، كە ئاوی لافاو لەگەڵ باوكیان ڕایماڵیون.

شارۆچكەی ماكیوین لە كەرتی هەمفریز، كە دەكەوێتە نزیكەی 80 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ناشفیل، ڕوبەڕووی بارانێكی بەخۆر بووەتەوە بە بڕی 43 سم لە ماوەی كەمتر لە ڕۆژێكدا، بەهۆیەوە ڕێگاكان داخران و پەیوەندییەكانیش پچڕان.

بڕی باران ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد، بەجۆرێك ژمارەی پێوانەیی پێشووی ناوچەكەی لەماوەی 24 كاتژمێردا تێپەڕاند كە 24 سم بوو، ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2010دا تۆماركراوە، وەك ئەوەی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاماژەی پێداوە.

كریسی هێرلی، شارەزا لە فەرمانگەی كەشناسیی نیشتیمانیی ئەمریكا دەڵێت، ماكیوین و شاری ویفرلی-ی هاوسێی “ڕوبەڕووی دۆخێكی دژوار و كارەساتبار بوونەتەوە”، هەندێك خەڵك لە خانووەكانیاندا گەمارۆدراون.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

دەستەی زانایانی موسڵمانی عێراق حەشدی شەعبی بە تیرۆریست وەسفدەكات

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share