ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X نووسیویەتی، “لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، ئەفسەرێکمان بەناوی ئارناو فریۆن کـ.ـوژراوە، هەروەها چەند سەربازێکی دیکەش بـ.ـرینداربوون”.
وتیشی، “بوون و ئامادەیی ئێمە لە عێراقدا تەنیا لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تـ.ـیرۆردایە، ئـ.ـێران بە هیچ جۆرێک و لەژێر هیچ پاساوێکدا ناتوانێت هێرشبکاتە سەر هێزەکانمان”.