بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە جنێڤ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆببێتەوە.
بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی، ئەم کۆبوونەوەیە، هەوڵی کۆتایی وڵاتانی ئەوروپایە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە.
رۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو وڵاتە ئەوروپییانە، پەیامێکی بەپەلە دەگەیەننە عەراقچی، کە حکومەتی وڵاتەکەی دەبێت لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە رێککەوتن بکات.