قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە و تیایدا كارمەندێكی سیكیوریتی، لە یەكێك لە یانە شەوانەكانی سلێمانی هێرشدەكاتە سەر گەنجێك، ئەمڕۆ ئاسایش قوربانییەكەی دۆزییەوە و هێرشكەرەكەشی دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ئاشكراكرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتییەكەی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بۆ وردەكاریی ئەو ڕووداوەی “ئێستا” ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە، دەركەوتووە ئەو ڕووداوە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ڕوویداوە لە یانەی شەوانەی (VIP) لە سلێمانی.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو كەسەی هێرشیكراوەتە سەر، ناوی ئالان-ە و كاری گەیاندن “دیلیڤەری” دەكات و لەلایەن كارمەندێكی سیكیوریتییەوە هێرشی كراوەتە سەر، ئەوكات كێشەكە چارەسەركراوە، بەڵام دوای بەدواداچوونەكەی ئاسایشی سلێمانی و دۆزینەوەی قوربانییەكە، هێرشكارەكە دەستگیركراوە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

شەوی ڕابردوو تۆڕی میدیایی ئێستا ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە لە كامێرای چاودێریی یەكێك لە یانە شەوانەكان گیراوە و دەردەكەوێت، كارمەندێكی سیكیوریتی لە یانەیەكی شەوانە هێرشدەكاتە سەر گەنجێكی دیكە و دەیدات بە زەویدا، هەر ئەوكات تەندروستیی گەنجەكە تێكدەچێت.

بابەتی پێشتر

کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share