پێکهێنانی حکومەتی سوید لەسەر ئامینەی کاکە باوە وەستاوە

بڕیارە سبەی دەنگ لەسەر کابینەی نوێی حکومەتی سوید بدرێت، لەگەڵ ئەوەش دەنگی ئامینەی کاکە باوە، وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆی کورد لە پەرلەمانی سوید پێکهێنانی حکومەت یەکلایی دەکاتەوە.

پەرلەمانی سوید ستێفان لوێڤێن-ی ڕاسپاردەوە بۆ دروستکردنی کابینەیەکی نوێ بۆ وڵاتی سوید ئەگەر پارتەکان پشتگیری بکەن، هەردوو پارتی سۆسیال دیموکراتەکان و ژینگە دەنگ بە ستێفان دەدەن و دوو پارتیش دژ نابن.

لەگەڵ ئەوە ڕاستڕەوەکان دژی کابینەکەی ستێفان لوێڤێن دەبن و دەنگی پێنادەن، بۆیە دەنگی (ئامینەی کاکە باوە) وەک ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی سوید، هاوكێشەکە یەکلایی دەکاتەوە.

ئامینەی کاکە باوە، بۆ ئەوەی دەنگ بە کابینەکەی ستێفان لوێڤێن بدات یاداشتێک لە داواکاریی هەیە و دەیەوێت کابینەی نوێ کاریان لەسەر بکات، ئەمە بەمەرجی ئەوەی دەنگ بە ستێفان بدات.

پەرلەمانتارە کوردەکە دەڵێت، “کابینەی نوێ دەبێت ڕێگری لە کۆمپانیان بکات تا لە کەرتی خۆشگوزەرانی قازانج بە دەست نەهێنن، هاوکات باج لەسەر خاوەن دەرامەتە بەرزەکان بکەوێتەوەکار”.

کاکە باوە داواشیکردووە، “پێویستە کابینەی نوێ خوێندنگە ئاینیەکان بوەستێنێت و ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی تاوانی کوشتن بە پاساوی شەرەف”.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی پەرلەمان ئاندرییاس نۆرلێن، پێشنیار دەکات پەرلەمان دەنگ بە بدات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

ئەمە دوای ئەوە هات ، سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان ئولف کریستێرشۆن هەفتەی پێشوو سەرکەوتوو نەبوو لە پێکهێنانی حوکوومەت، ئەرکەکە بە لوێڤێن سپێردرا.

بابەتی پێشتر

عێراق لەگەڵ شەڕی نرخی نەوت نیە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: كاریگەریی فایزەر بەرامبەر گۆڕاوی دەلتا زۆر دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپەوە و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەی سزادران، سێ بەنزینخانەش بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچییەكەیان، ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە.…
Total
0
Share