لە بەرژەوەندیی ئەو كەسانە بڕیاردەدرێت كە لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای نوێی كار كراوە، ئاشكرایدەكات پشتیوانی لە داواكەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەكەن و پڕۆژەیاساكە پەسەنددەكرێت.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژە یاسای نوێی كار خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و ئامادەكراوە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت و بڕیارە دوای پێشنیازەیاسای پەروەردە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەندبكرێت و هەوڵدەدرێت بەشێوازێك پەسەندبكرێت كە لە بەرژەوەندیی ئەو كەسانە بێت كە لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن و خانەنشینییان بۆ ئەژماربكرێت.

ئاشكرایكرد، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران دەكەین كە داوایكردوو بە زووترین كات پڕۆژەیاساكە پەسەندبكرێت و پێمانوایە بۆشایی یاسایی لەو بوارەدا هەیە چونكە دواجار لە خزمەتی كارمەندان و ئەو كەسانەیە كە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەسەر هەڕەشە و مەترسییەكانی دیپ فەیك لە داهاتوودا بزانە

بابەتی دواتر

لە هەستی نەرێنی-دا عێراق و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی لە پێشەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
زیاتر ببینە

قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە كەبابخانەیەك لە قەڵادزێ داخرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share