کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی

بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە بە هەمیشەییکردنی گرێبەستی ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆن، کە ماوەی پێنج ساڵە لە کۆمسیۆنەکەدا خزمەتدەکەن.

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو ڕۆژ پێش ئێستا واتە 17ی ئاب دەرچووە و ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە ھەر کارمەندێکی گرێبەستی کاتیی کۆمسیۆن، زیاتر لە پێنج ساڵ خزمەتی لەگەڵ کۆمسیۆندا ھەبێت، دەکرێتە کارمەندی ھەمیشەیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکانی عێراق.

هاوکات لەبارەی گرێبەستی کاتی، نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە، ھەر کەسێك گرێبەستی کاتیی لەناو کۆمسیۆنەکەدا هەبێت، دەکرێتە (تەشغیلی).

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ بەکرداریکردنی ئەو بڕیارە.

هاوکات ئەو بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمیش دەگرێتەوە کە مەرجەکەی نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیان تێیدایە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەمساڵدا، ئەگەرچی چەند ئاماژەیەک هەن بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکە.

بابەتی پێشتر

تاقانە جووەكەی ئەفغانستان مانەوەی هەڵبژارد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share