وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمى كوردستان لەبارەی دۆخی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەڵێن هەرێم گەیشتووەتە هێڵی سوور”.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنادا تێپەڕدەبێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمەوة بڵاوكراونەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتووةتە هێڵی سوور، بەپێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لەكاتی ئێستادا رِێژەی توشبووان بە رِێڕەوی راستدا دەڕوات و تا رِادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی، “بۆ ئەوەی ڕێژەی توشبووانی رِۆژانە زیاتر نزمببێتەوە، پێویستە هاوڵاتیيان پابەندی ڕێنماییەكان بن و پەلەبكەن لە ناوتۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین چونكە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی رِۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمنەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەمنابن و ڕێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت”.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە هەزار کەس زیاترە و ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە بە بەراورد بە دانیشتووانی هەرێم، بەڵام وەک وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جةختيكردةوة، ئێستا ڕێژەی توشبوون لە هەڵکشان وەستاوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

بابەتی دواتر

بایدن: ڕەنگە هێزەكانمان ماوەیەكی زیاتر لە ئەفغانستان بمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share