ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه و جگه له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه بووەتەوە.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، “مرۆڤایه‌تی تووشی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساتی سروشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه”.
وتیشی، “من له یه‌ككاتدا چه‌ند بارودۆخێكی له‌ناكاوی هاوشێوه‌ی ئێستام نه‌بینیووه، بۆیە ئه‌م قۆناغه به مه‌ترسیدارییه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ڕوات”.
ئه‌دهانۆم، باسی لەوەشكرد، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنایان كردووه ده‌بێت هاوكاریی وڵاتانی دیكه بكه‌ن تاوەكو تووشی كارەساتی گەورە نەبن.
قسەكانی بەڕێوەبەری WHO دوای ئەوە دێت، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا 210 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە لەجیهاندا، سووتانی دارستانەكان و تێكچوونی كەشوهەوا لە زۆرێك لە وڵات و ناوچەكانی جیهان بومەلەرزە و لافاوی دروستكردووە.