دادگا تۆمەتێکی بەسەر دۆناڵد ترەمپدا ساغکردەوە

دۆناڵد ترەمپ

لە دوایین دانیشتنی دادگای نیویۆرکدا لەبارەی دۆسیەکانی سەر دۆناڵد ترەمپم سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە رۆژنامەنووسێکی بەسەردا ساغکردەوە.

دادگای نیویۆرک بڕیاریدا، تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنە رۆژنامەنووس و نووسەری ئەمریکی جین کارۆڵ و دواتر ناوزڕاندنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ساغبکاتەوە.
هاوکات دادگاکە بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ بڕی پێنج ملیۆن دۆلار قەرەبووی تاوانلێکراو بکاتەوە.

سەبارەت بە کاردانەوەکانیی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ساغکردنەوەی تۆمەتەکانییەوە رایگەیاند، تانە لە بڕیارەکە دەدات و ئەو ژنە ناناسێت کە تۆمەتەکەی ئاڕاستەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
Total
0
Share