ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كرد و ئیدانه‌ی هێرشەكەی كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی كرد و بارودۆخی ئه‌منیی وڵاتیان تاوتوێكرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی شه‌نگال و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له‌و ناوچه‌یه گیراونه‌ته‌به‌ر كراوە. هەروەها جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال كراوەتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی و‌ەزاریی ئاسایشی نیشتمانی، تاوتوێی هێرشەكانی توركیای بۆسەر شەنگال كردووە و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووە كه ده‌كرێنه سه‌ر قه‌زاكه.
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا توركیا زیاتر لە چوار هێرشی كردووەتەسەر شەنگال و بۆردومانەكەی دوێنێی نەخۆشخانەی سكێنێ هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتەوە.