لەسەر نووسینی ساڵێک لەمەوپێشی.. کامیار سابیر دەستگیردەکرێت

بەهۆی سکاڵایەکی یاسایی حاکم شێخ لەتیفەوە، نووسەر کامیار سابیر دەستگیردەکرێت.

سکاڵاکە لەسەر وتارێکە کامیار سابیر ساڵ و نیوێک لەمەوبەر لەبارەی حاکم شێخ لەتیفەوە نووسیویەتی،بۆیە  بڕیارە ماوەی هەفتەیەک لە زیندان ڕابگیرێت.

لەمبارەیەوە، شێخ لەتیف لە نووسێنێکی پەڕەی فەیسبوکی خۆیدا ڕوونیکردووەتەوە، پاش نووسەرەکە “تۆمەتی بۆ هەڵبەستووە” لەبارەی گەندەڵی و وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەوە، بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و لە کاتی هاتنەوەیدا بۆ کوردستان، دەستگیرکراوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، “تەنھا لەسەر ئەوە سکاڵام لێکردووە، ئەگەر (تۆمەتەکان) ڕاستن، با بیسەلمێنێت و من داوای لێبوردنی لێ دەکەم. ئەگەر ڕاستیش نییە، دەبێت سزای تۆمەت ھەڵبەستن وەربگرێت، یان داوای لێبوردن بکات و منیش دەچم سکاڵاکەم دەکێشمەوە”.

کامیار سابیر نووسەرێکی دانیشتووی ئوسترالیایە و بەم دواییانە لە سەردانێکدا گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی: لیژنەیەک بۆ ئەو تۆمەتانە پێکبهێندرێت کە ئاراستەی نێچیروان هەرکی کراون

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی پەیامێکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەژێر ناوی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی قەزای خەباتی یەکێتی،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.…
Total
0
Share