جێگرەكەی ئەشرەف غەنی خۆی وەكو سەرۆككۆماری كاتیی ئەفغانستان ناساند

جێگری سەرۆككۆماری ئەفغانستان خۆی بەسەرۆككۆماری كاتیی وڵاتەكەی ناساند.

ئەمیروڵڵا ساڵح، جێگری سەرۆكی ئەفغانستان ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “من لە ئەفغانستانم و سەرۆكی شەرعیی كاتیی وڵاتم”.

باسی لەوەشكردووە، “بەپێی دەستووری ئەفغانستان لە حاڵەتەكانی ئامادەنەبوون، دەستلەكاركێشانەوە و مردنی سەرۆك، جێگری سەرۆك دەبێتە سەرۆكی كاتی”.

ئەمیروڵڵا ساڵح جەختی لەوەشكردووەتەوە، “لەئێستادا من لە ناوخۆی وڵاتم و سەرۆكی شەرعیی كاتیی ئەفغانستانم و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانیش لە پەیوەندی بەردەوامدام”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر لە میدیاكانەوە باس لەوەكرابوو كە ئەشرەف غەنی سەرۆككۆماری ئەفغانستان پێش جێهێشتنی وڵات دەستیلەكاركێشاوەتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، هێزەكانی تاڵیبان چوونە ناو كابول و دەسەڵاتیان گرتەدەست و لەهەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی كاتیدان.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان بۆ ئەمریكا: پێویستە تا 11ی سێپتەمبەر تەواوی هێزەكان بكشێننەوە

بابەتی دواتر

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 83…
Total
0
Share