روسیا كشانەوە لە رێككەوتنی دانەوێڵە رادەگەیەنێت

روسیا رایدەگەیەنێت، توركیا و ئۆكرانیا و نەتەوە یەكگرتووەكانی بە فەرمی لەبارەی ناڕەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی رێككەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە ئاگاداركردووەتەوە.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژ بەناوی كرملین وەستاندنی رێككەوتنەكەی لەمڕۆوە راگەیاند، جەختیشیكردەوە لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی روسیا ئەویش لەڕێی جێبەجێكردنی بەشی روسیا لە رێككەوتنەكە.

پێشتریش وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆبوونەوەی 46ی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێكخراوی هەماهەنگیی ئابوریی دەریای رەش رایگەیاند، ئەگەر بەشی روسیا لە رێككەوتنی دانەوێڵە جێبەجێ نەكرێت، باس لە درێژكردنەوەی رێككەوتنەكە ناكەن.

رێككەوتنەكە پێشتر بە دەستپێشخەری توركیا، بە رێككەوتنی نێوان روسیا، ئۆكرانیا و نەتەوە یەكگرتووەكان هاتەبوون. بەپێی ناوەرۆكەكەی رەزامەندی درا لەسەر هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكرانیا لەڕێی دەروازەیەكی مرۆیی لەلایەن روسیاوە لە دەریای رەش، بەمەرجێك رێگەبدرێت بە گەیشتنی دانەوێڵە و پەیینی روسی بە بازاڕەكانی جیهان.

بەڵام بەشی دووەمی گرێبەستەكە كە تایبەتە بە گەیشتنی دانەوێڵە و پەینی روسی بە بازاڕەكانی جیهان جێبەجێنەكرا بەهۆی سزاكانی رۆژئاواوە لەسەر ئەو وڵاتە، ئەمەش بووە بەربەست لەبەردەم رێككەوتنەكە.

بابەتی پێشتر

دامه‌زراوه‌ی ڤیم پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك راده‌گه‌یه‌نێت

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایش: گروپێكی چەكداری نایاسایی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share