یوڤانتۆس “دەبڵ بۆند” لەگەڵ بەرشلۆنە واژۆ دەکات

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بیریان لەوە کردووەتەوە، بە یەک گوژمە گرێبەستێکی دووانی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە واژۆ بکەن.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی نووسیویەتی، یوڤانتۆس پێویستی بە جێگرەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچە، گواستنەوەی مۆراتا و پاریدێس لە ئێستادا قورس بووە، چونکە دووانەی ناوبراو نرخەکانیان بەرزە و نزیکی 70 ملیۆن یورۆ دەبێت.

ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤێ و هاوکارانی بیریان لەوە کردووەتەوە دوو جێگرەوەی هەرزان دابین بکەن، ناوەکانی میرالیم پیانیچ و مێمفیس دیپای-یان دەستنیشان کردووە، کە بۆ یانەی بەرشلۆنە یاری دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر یوڤێ دەستبەرداری دۆسیەی مۆراتا و پاریدێس ببێت، ڕاستەوخۆ “دەبڵ بۆند” لەگەڵ بارسا واژۆ دەکات و بە خواستن پیانیچ و مێمفیس دیپای بۆ وەرزێک دەگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بابەتی پێشتر

توركیا بەڵگەی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو دژی گەریلا بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسکی نهێنییەکەی درکاند: درۆیان لەگەڵ کردم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستخۆشی لە لاپۆرتا دەکرێت

دەستخۆشییەکی زۆر بە ئیدارەى لاپۆتا و هاوکارەکانی چووەتەوە پاش ئەوەى توانیویانە موچەى یاریزانەکانی تیپەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە…
Total
0
Share