(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ئەڵمانیا براوەی گروپی چوارەمی خولی نەتەوەکان بوون

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “یوروپا نەیشن”، هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە یاری یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕوبەڕوی سویسرا بووەوە، کوڕانی لویس ئینریکی بە تاکە گۆڵێکی میکێل ئۆیارزابال کە لە خولەکی 14 تۆمارکرا بردنەوەیان تۆمارکرد.
لە یاریی دووەمی کۆمەڵەی چوارەمدا (هەمان کۆمەڵەی ئیسپانیا و سویسرا) هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرانبەر ئۆکرانیای خاوەن یاریگا یاریکرد، مەکینەکانی یواکیم لۆوڤ توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنن.
گۆڵەکانی دای مانشافت لە خولەکەکانی 20 و 49 لەلایەن ماتیاس جێنتەر و لیۆن گۆرێتزکاوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی ئۆکرانیاش بە لێدانی سزا لە خولەکی 77 بەپێیەکانی ڕۆسلان مالینۆڤیسکی ئەستێرەی یانەی ئاتالانتاوە تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامەکانی ئەمشەو، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی چوارەم بەردەوامبوو، هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ خۆی گەیاندە پلەی دووەم، هەرچی هەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا و سویسرایە بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ بە یەک خاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا جێگیربوون.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی دیکە:

لۆکسمبۆرگ 2 – 0 قوبرس

مۆنتینیگرۆ 2 – 0 ئازەربایجان

فارۆ ئایسلاند 1 – 1 لاتیڤیا

لیشتنشتاین 0 – 1 جەبەل تارق

ئەندۆرا 0 – 0 ماڵتا

بابەتی پێشتر

لوتکەی نێوان فەرەنسا و پۆرتوگال بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ڤینگەر: دوورخستنەوەی ئوزێل ئابڕوچوونە و بەم ڕێگەیە دەگەڕێتەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share