چیرۆکی گیانلەدەستدانی ژن و پیاوێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

شەوی ڕابردوو (عومەر و شنۆ) کە هاوسەری یەکترن، لەسەر ڕێگەی گوندی گاکوڵ – ساڵح ئاغا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، دوای ڕووداوەکە شنۆ دەستبەجێ گیانیلەدەستدا، بەڵام (عومەر تەها) ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا بە ئومێدی مانەوەی لە ژیاندا.

ڕووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلی قوربانییەكان و ئۆتۆمبێلێكی بارهەگردا ڕوویدابوو.

دوێنێ عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ڕووداوی هاتوچۆكەوە ڕایگەیاند، “لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا ژنێك بەناوی (شنۆ لوقمان فەرەج) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی کەلار کە سەرنشین بووە، گیانیلەدەستدا، شۆفێرەکەشی کە هاوسەری قوربانییەكەیە، بە سەختی برینداربوو”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكە دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، شۆفێری بارهەڵگرەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکرا.

بەڵام بەیانی ئەمڕۆ (عومەر تەها عەدنان) دوای کەمتر لە 24 کتژمێر لە مردنی هاوچینەكەی، خۆشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

 فڕۆكەخانەی كابول چۆڵتربووە و گەشتی فڕۆکە سەربازییەکان دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

خاڵە سەرەكییەكانی وتارەكەی بایدن لەبارەی ئەفغانستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت و بەپێی زانیارییەكان ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە. پەیامنێری…
Total
0
Share