کارەبای سلێمانی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی یەک ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە سیستمی کارەبای دووکانەکانیان پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی یەک ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “سیستمی کارەباکەیان بووە بە کارت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “ئاگاداری پیشەوەران و خاوەن دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازیی یەک دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەرەکانی (58+50+50م) لەبەرواری 18ی تشرینی یەکەمی 2023وە سیستمی کارەباکەیان بووە بە کارت (پریپەید)”.

دەشڵێت، “هەر پیشەوەر و دووکاندارێک کێشەی هەبوو یاخود هاوبەشی کارەبا یان پێوەری نەبوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی-رۆژئاوا بکات لە پشت دادگاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: سەدا 55ـی ئەو بڕە گەنمەی بۆمان دیاریکراوە لە جوتیاران وەرگیراوە

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا کە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو ڕایگەیاند،…
Total
0
Share