شۆفێرێکی پەرلەمانی کوردستان کوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی “عارەبان” کەسێک کوژراوە، کە پیشەی شۆفێری بووە لە پەرلەمانی کوردستان.

لەسەر ڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو، دەست کرا بەلێکۆڵینەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (دڵدار حمدامین مصطفی)، تەمەن (50) ساڵ، شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان کوژراوە، لەکاتی ئێستادا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە دەخەینەڕوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆی دەکەونە کار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەویی رایدەگەیەنێت، لە دوای 23ی ئابی 2024ەوە سەرپێچییەکانی تیژڕەویی تۆماردەکرێن. لە…
Total
0
Share