کێشانی جگەرەی ئەليکترۆنی بۆ ماوەی 30 خولەک دەتوانێت چی بکات؟

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئەو زیانانە دەخاتەڕوو کە کێشانی یەک جگەرەی ئەليکترۆنی دروستیاندەکات.

توێژینەوەکە دەریخستووە، کێشانی یەک جگەرەی ئەليکترۆنی دەتوانێت سییەکان تووشی زیانى توند بکات، هەروەها بەکارهێنەر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی دەمار دەکات.

توێژەران ئاشکرایانکردووە، کێشانی جگەرەی ئەليکترۆنی ( Vaping) بۆ ماوەی 30 خولەک دەتوانێت کاریگەريی نەرێنی دووهێندە یان چوارهێندە زیاتر بکات لەسەر کردەی ئۆکساندن بەراورد بە کەسێک کە جگەرە ناکێشێت.

ئەنجامی توێژینەوەکانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریانخستووە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی جگەرەی ئەيلکترۆنی زۆر زیاترە لەوەی بانگەشەی بۆدەکرێت، کە جێگرەوەیەکی پارێزراوتری کێشانی توتنە.

بەپێی توێژینەوەکان، ئەوانەی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی جگەرەی ئەليکترۆنی دەکێشن ڕوبەڕووی کێشەی تەندروستیی مەترسیدار دەبنەوە و ڕۆڵیان هەیە لە توشبوون بە چەندین نەخۆشی لەوانە، نەخۆشییەکانی دڵ، تۆپەڵبوونی خوێن و نەخۆشییەکانی سییەکان، دەمار و شێرپەنجە.

جەختیانکردووەتەوە، جگەرەکێشانی ئەليکترۆنی هۆکارێکی دیاری تێکچوونی کردەی ئۆکسانە لە خانەکانی جەستەی کەسی جگەرەکێشدا، دەبێتەهۆی دروستبوونی کێشە لە خانەکان و تێکچوونی چینەکانی پێکهێنەری پێست.

بابەتی پێشتر

ته‌نها "پێنج شێر" نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست تاڵیبان

بابەتی دواتر

ئەمریكا 1000 سەربازی دیكە ڕەوانەی ئەفغانستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share