تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا زۆربووە دەمامك ببەستن

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریدەدات لە زیاتر تەشەنەسەندنی كۆرۆنا و داوادەكات هەمووان دەمامك بەكاربهێنن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا دەكاتەوە و دەڵێت، “بەردەوامیی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا فشاری زیاتری خستووەتەسەر ڕێكخراوە تەندروستكارەكان”.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، داوای لە دانیشتووانی هەموو وڵاتانی جیهان كرد دەمامك ببەستن و وتی، “ڕێكاری تاقیكراوە بگرنەبەر وەك بەكارهێنانی دەمامك و هەواگۆڕكێی باش و وەرگرتنی چارەسەر”.

هۆشداریدانەكەی سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دوای ئەوە دێت كە ڕێكخراوەكە پێشبینیكردبوو ئەم هاوینە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا زیاتر تەشەنەبستێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: پێنج ملیار کەس بەهۆی چەورییە گۆڕاوەکانەوە مەترسیی مردنیان لەسەرە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێنج ملیار کەس لە جیهاندا بەهۆی چەورییە زیانبەخشەکان و چەورییە گۆڕاوەکانەوە “هایدرۆجینکراوەکان” کە لە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share