لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی

سەرۆکی بەشی هەناوی لە نەخۆشخانەی شار رایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبووان بە پەتای وەرزی رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

د. گۆران هەورامی سەرۆکی بەشی هەناوی لە نەخۆشخانەی شار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرەتای مانگی رەمەزان ژمارەی تووشبووان بە پەتای وەرزی رووی لە بەرزبوونەوە کرد و تا 15 ی رەمەزانی خایاند و لەدوای ئەو کاتەوە ژمارەکە رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەشێوەی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە سکچوون و رشانەوە زیادیکردووە، چاوەڕێش دەکەین لە رۆژانی جەژن و رۆژانی دواتر بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان بەرۆژوو نابن ژمارەکە زیاتربێت.

ئاشکراشیکرد، وەک هەمیشە رێنمایی پێویست بۆ خۆپارێزی لەو پەتایە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەگرینە بەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: ئەوکاتەی یەکێتی بڕیاریدا لە شاخی ئەزمەڕ تونێلێک لێبدات لە هەولێر و دهۆکەوە دەهاتن بۆ بینینی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، ئەوکاتەی یەکێتی بڕیاریدا لە شاخی ئەزمەڕ تونێلێک لێبدات، لە هەولێر و دهۆکەوە دەهاتن…
زیاتر ببینە

كەركوك.. داعش لەلایەن فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی-یەوە بە ئامانج كرا

لە سنووری پارێزگای كەركوك، فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆردوومانی چەند مۆڵگەیەكی داعشی كرد، “ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون”. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share