تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون دان”.
باسی لەوەشکرد، “بە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی زیاتر، پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە ئاسانتر دەبێت”.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، “ساڵی رابردوو 503 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و لە ئەمساڵیشدا تاوەکو ئێستا 14 حاڵەتی پەتاکە لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراون”.