ته‌نها “پێنج شێر” نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست تاڵیبان

له‌ ساڵی 1996دا هه‌مان بابه‌ت له‌و ویلایه‌ته‌دا ڕوویداوه‌ فۆتۆ: AFP

په‌نجشیر (پێنج شێر) تاكه‌ ویلایه‌تی ئه‌فغانستانه‌ كه‌ هێشتا نه‌كه‌وتووه‌ته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه‌ و هێشتا چه‌كداره‌كانى نه‌چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و ویلایه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌كۆی 34 ویلایه‌تی ئه‌فغانستان ئێستا ته‌نها ویلایه‌تی په‌نجشیر نه‌كه‌وتووه‌ته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه‌ و هێزه‌كانى حكومه‌ت و میلیشیاكان له‌ سنووره‌كانى ویلایه‌ته‌كه‌ جێگیربوون.

دانیشتووانى ویلایه‌ته‌كه‌ ژماره‌یان 150 هه‌زار كه‌سه‌ و زۆرینه‌یان تاجیكن، چه‌كداره‌كانى دژ به‌ تاڵیبان له‌وێوه‌ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ نیازى به‌رگرییان هه‌بێت و هێرشی پێچه‌وانه‌ له‌دژی تاڵیبان به‌رپابكه‌ن.

پێشتر و له‌ ساڵی 1996دا هه‌مان بابه‌ت له‌و ویلایه‌ته‌دا ڕوویداوه‌، كاتێك تاڵیبان كابولی كۆنترۆڵكرد، هێزه‌كانى بورهانه‌دین ڕه‌بانى سه‌رۆكی ئه‌وكاتى ئه‌فغانستان چوونه‌ په‌نجشیر و له‌وێوه‌ به‌رگرییان كرد و نه‌یانهێشت تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌فغانستاندا بسه‌پێنێت.

بابەتی پێشتر

فەرماندە هەڵهاتووە كوردەكە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

کێشانی جگەرەی ئەليکترۆنی بۆ ماوەی 30 خولەک دەتوانێت چی بکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share