وردەكاریی دیوارەكەی پۆڵەندا لەسەر سنووری بیلاڕوسیا

لەگەڵ بەردەوامی ڕۆشتنی کۆچبەران بەرەو سنووری پۆڵەندا، ئەو وڵاتە بڕیاریداوە دیوارێک لەسەر سنوورەکانی دروستبکات، دژی جووڵەی کۆچبەران.

پەرلەمانی پۆڵەندا دەنگی لەسەر دروستکردنی دیوارەکە داوە و بڕیارە دەست بە دروستکردنی بکرێت، بەتایبەت لەو شوێنانەوە کە کۆچبەران لێوەی دزەدەکەن.

یەکێتیی ئەوروپا جارێکی دیکە وڵاتی بیلاڕوسیای تۆمەتبارکرد بەوەی دەیەوێت ئەوروپا پڕبکات لە کۆچبەر.

ئەو پڕۆژەیاسایەی کە پەرلەمانی پۆڵەندا پەسەندیکردووە، دیوارێکی 5.5 مەتر بەرزییە و بەدرێژایی سنوورەکە دروست دەکرێت، تێچووی دیوارەکەش 400 ملیۆن دۆلارە.

لەناو پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، “دیوارەکە بە سیستمێکی زیرەک دەبەسترێتەوە و کامێرا و دەیان خاڵی چاودێریی هەستیاری تێدایە، کە لەکاتی نزیکبوونەوەی مرۆڤ، لێدەدات و داتا سەنتەرەکە ئاگادار دەکاتەوە.

پەنابەران.. قوربانیی شەڕی نێوان لۆکاشینکۆ و یەکێتیی ئەوروپا

حکومەتی پۆڵەندا دەڵێت، “ئێستا ڕۆژانە 500 کەس دەیانەوێت لە سنوورەکانی بیلاڕوسیاوە بێنە پۆلەنداوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تەنها 120 كەس بە نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە چوونەتە پۆڵەندا”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ یاریی لوتکەی لە لیستەر بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە ئیڵچی گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 82 دۆلار…
Total
0
Share