کیم جۆنگ ئون بۆ حكومەتی وڵاتەكەی: بێ کەڵکینە

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لۆمەی حکومەتی وڵاتەكەی کرد بەهۆی مامەڵەکردنی نابەرپرسانە لەگەڵ کارەساتە سروشتییەکان و بە بێکەڵک ناویبردن.

ئاژانسی فەرمیی ناوەندیی کۆریا لە هەواڵێکیدا کە چەند وێنەیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور چەند شوێنێکی لە ناوچەی خانونی وڵاتەکەی بەسەرکردوەتەوە کە بەهۆی زریانەکانەوە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و لۆمەی توندی بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە.

سەرۆکی کۆریای باکوور راشیگەیاندووە، “زیانەکان بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی کارەساتێکی مرۆییەوە بووە، ئەمەش بەهۆی نابەرپرسیارێتی بەرپرسە بێکەڵک و تەمبەڵەکانەوە بووە”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە سزای توندی ئەو کەسانە دەدات کە بەرپرسیارن، لە نێویشیاندا سەرۆک وەزیرانی حکومەتەکەی.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا داوادەكات هەرێم هاوكاربێت لە نەهێشتنی كۆچی نایاسایی

بابەتی دواتر

ژنێك لە سلێمانی بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share