بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە مەخمور چوار کەس کوژران

قائیمقامی قەزای مەخمور ڕایگەیاند، کەمێك پێش ئێستا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و کەسێکی دیکە بریندار بووە.

ڕزگازر ئیسماعیل، قائیمقامی قەزای مەخمور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆمبەکە چێنراو بووە و بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا لە ناحیەی قەراجی سەربە قەزای مەخمور تەقیوەتەوە”.

وتیشی، “لە ئێستادا تیمێک لە هەواڵگری فیرقەی پێنج لە شوێنی ڕوداوەکەن و دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک چۆنیەتی ڕوداوەکە ئاشکرا دەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکان بۆمبەکە بە ئۆتۆمبیلی یەک خێزاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە باوکێک و سێ کوڕ گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

درامای کرێچییەکان، توانای کوردانی دوو پارچەی کوردستان کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share